Zana Natık Kerem
12 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2017
قودس ــ AA
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو هۆشداری دا كە زۆر بە توندی وەڵامی هەر هێرشێک دەدەنەوە ئەگەر لایەنە فەڵەستینییەكان لە بەرامبەر بۆردومانكردنی ئەو تونێلەی كە دەكەوێتە سەر سنوور لەگەڵ كەرتی غەززە لە لایەن سوپای ئیسرائیل، ئامانجەكانی ئیسرائیل بكەنە ئامانج.
بە پێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، لە میانی كۆبونەوەی هەفتانەی حكوومەتی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو گوتوویەتی: "زۆر بە توندی وەڵامی هەموو كەسانە دەدەینەوە، ئەگەر هەوڵبدەن هێرشە بكەنە سەرمان تەنانەت لەهەر لایەنەكەوە بێت، مەبەستم سەرجەم لایەنەكانە چی لایەنی گومراو یان رێكخراوەكان یان هەر لایەنێكی دیکە بێت".
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بەرپرسیاریەتی هەر هێرشێك ئەگەر دژ بە ئامانجەكانی ئیسرائیل ئەنجامبدرێت لە كەرتی غەززە، خستە ئەستۆی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی.
دوێنێ شەممە حكوومەتی ئیسرائیل هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توندی دایە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ئەگەر لەبەرامبەر بۆردومانكردنی ئەو تونێلەی كە دەكەوێتە سەر سنوور لەگەڵ كەرتی غەززە لە لایەن سوپای ئیسرائیل، هێرش بكاتە سەر ئیسرائیل.