13 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2017
هەولێر - AA
بەهۆی ئەو بوومهلهرزهیهی ئهمشهو شارەکانی هەریمی کوردستانی گرتەوە، حكوومهتی ههرێمی كوردستان پهیامی بڵاوکردەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەدا هاتووە: "ئەمشەو 12/13_11_2017 بوومەلەرزەیەک، شارەکانی کوردستانی هەژاند و بووە هۆکاری گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین هاووڵاتى لە ناوچە جیاجیاکان"
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "داوا لە کارمەندانی نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستی و هەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە هاوکاریی هاووڵاتیان دهكهین، ئەمشەو پەیوەندی بە شوێنی کاریانهوه بکەن و لە ئامادەباشیدا بن بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتیان، بەتایبەتیش برینداران".
بەم بۆنەیەشهوه سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەکە كارگێڕییەکان سەرپشک دەکات لە بڕیاردان بۆ هەر هەنگاوێک کە پێویست بکات بۆ هاوکاریکردنی برینداران و هاووڵاتیان.
لە کۆتایی پەیامەکەی حکوومەتی هەریمدا هاتووە "لە پەروەردگاری مەزن داواكارین گیانی قوربانییان بە بەهشتی خۆی شاد بکات و سەبووریی کەسوکاریان بدات، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران و سەلامەتی بۆ هاووڵاتییان دەخوازین".