Mohammed Baqi Hussein
25 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ری 60 پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له شه‌ڕی داعشدا بریندار بوون، له نه‌خۆشخانه گشتییه‌كانی ئه‌نقه‌ره ده‌ستیپێكردووه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، توركیا به ئه‌رێنی وه‌ڵامی داواكاریی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانی داوه‌ته‌وه بۆ هاوكاریكردن له چاره‌سه‌ری ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له شه‌ڕی داعشدا به سه‌ختی بریندار بوون و له عێراق چاره‌سه‌ریان نییه.
روونكردنه‌وه‌كه ئاشكرای كردووه كه توركیا تێچووی هاتوچۆ و هه‌موو تێچووه‌كانی چاره‌سه‌ری ئه‌و 60 پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌ئه‌ستۆگرتووه. ئاماژه‌ش به‌وه دراوه كه توركیا دژی هه‌موو جۆرێكی تیرۆره و به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره‌كانی ناوچه‌كه‌دا هه‌م له‌ڕووی سه‌ربازی و هه‌م له‌ڕووی مرۆییه‌وه له‌پێناو بنیاتنانی ئاشتی و سه‌قامگیریدا.