ئورفا
ئه‌و هاووڵاتییه سوورییانه‌ی له تاو شه‌ڕی نێوخۆی وڵاته‌كه‌یان ئاواره‌ی توركیا بوون و له گه‌راجێكی كۆنی بارهه‌ڵگره‌كانی شاره‌وانی ئاكچاكالهدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌لایه‌ن قایمقامیه‌ت، گه‌وره‌شاره‌وانی ئورفا، لقی ئاك پارتی شارۆچكه‌كه، شاره‌وانی ئاكچاكاله و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه‌وه هاوكاری ده‌كرێن.
گه‌وره شاره‌وانی كه ماوه‌یه‌ك پێش ئیستا ماڵی شۆربای له شارۆچكه‌كه‌دا كرده‌وه، هه‌موو به‌یانییه‌ك شۆربای گه‌رم به‌سه‌ر ئاواره‌کانی سووریا دابه‌ش ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه مورات موژدهجی، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئاكچاكاله به ئانادۆڵوی دووپاتی کردەووە به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانیان بۆ لێقەوماوانی جه‌نگ.
موژدهجی باسی له‌وه كرد كه به‌تایبه‌تی كاریان بۆ ئه‌و ئاوارانه كردووه كه له ده‌ره‌وه‌ی كامپه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و گوتی: "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌موو به‌یانیه‌ك شۆربای گه‌رمیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و هەروەها پێخەفیان بۆ دابین ده‌كه‌ین".
له به‌رامبه‌ردا، ئاواره‌کانی سووریا بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی کە پێشكه‌شیان ده‌كرێت سوپاسی حكوومه‌ت و گه‌لانی توركیایان کرد.