رابردوو



کورتەیەک لەبارەی  مێژووی ئاژانسی ئانادۆڵو

ئاژانسی ئانادۆڵو لە ٦ی نیسانی ساڵی ١٩٢٠ واتا ١٧ رۆژ پێش کردنەوەی ئەنجوومەنی نەتەوەیی تورکیای مەزن(پەرلەمان) دامەزرا، دوای دامەزراندنی پەرلەمان، ئاژانس ئەو یاسایانەی بڵاو دەکردەوە کە لەو کاتەدا پەرلەمان دەریدەکرد،ھەروەھا ئاژانسەکە گەواهیدەری ھەموو قۆناغەکانی جەنگی سەربەخۆیی تورکیا بوو،  ئاگاداری ھەموو ئەو رووداو و ئاستەنگانە بوو کە لە کاتی درووستبوونیدا، کۆماری تورکیا رووبەڕووی بووەوە.

ئاژانسی ئانادۆڵو رۆڵی لە بنیاتنانی کۆماری تورکیادا ھەبوو، ئەوەش بە ھۆی ئەوەی ھەموو بڕیارەکانی مستەفا کەمال-ی لە ھەموو پارێزگاکانی تورکیادا بڵاودەکردەوە، کە دواتر نازناوی (ئاتاتورکی) وەرگرت، دوای داخرانی پەرلەمانی عوسمانی  لە ١٦ی ئازاری سالی ١٩٢٠ لە ئەنقەرە، کۆبوونەوە بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی نەتەوەیی تورک، یەکێک لە ھۆکارەکانی دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو و مانەوەی لە ئیستانبۆڵ، ئەو کاتە زۆرێک لە رۆشنبیرەکان پێیان باشبوو لەو بارودۆخەدا ئاژانسەکە لە ئیستانبۆڵ بمێنێتەوە وەک ھەوڵدان بۆ رێگەیەک بۆ سەرخستنی شۆڕشی نیشتمانیی.

 بیرۆکەی دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو ئەو کاتە دروست بوو کاتێک کە نووسەر و رۆژنامەنووس خالیدە ئەدیب، لەگەڵ یونس نادی (بالی ئۆغلۆ) لە یەکێک لە وێستگەکانی شەمەندەفەر لە کاتی رۆیشتنیان بۆ ئەنقەرە بەمەبەستی دیدەنی ئاتاتورک و هاوڕێیانی، رێککەوتن لەسەر ئەوەی پێویستە ئاژانسێکی ھەواڵی  تورکی ھەبێت، کۆمەڵێک ناویان  پێشنیاز کرد بۆ  ئاژانسەکە، لەوانە  ئاژانسی تورکی، ئاژانسی ئەنقەرە و ئاژانسی ئانادۆڵو، دوای بیرورا گۆڕینەوە ھەموویان لەسەر ناوی ئاژانسی ئانادۆڵو رێککەوتن کە تائێستاش بەو ناوە بەردەوامە.

لە شوێنی مانەوەی ئەتاتورک، پێشنیازی دامەزاندنی ئاژانسەکەیان خستە بەردەمی، ئاتاتورک-یش لە خشتەی کارەکانی داینا و، لە رۆژی  ٦ی نیسانی ساڵی١٩٢٠ بڕیاری کۆتایی لەمبارەیەوە دا و ئاژانسەکەی دامەزراند.

لەکاتی جەنگی سەربەخۆیی تورکیا، ئاژانسی ئانادۆڵو کارێکی زۆر قورسی دەکرد، زانیاری تورکیا و جیھانی بە ھێزەکانی تورکیا دەدا کە لە بەرەکانی جەنگدا بوون لە جیهانی دەرەوەدا دابڕابوون، بەمەش ئاژانسەکە رۆڵێکی زۆر باشی لە گەیاندنی زانیارییەکان دەبینی بۆ بەرزکردنەوەی ورەی ھێزەکانی سوپای تورکیا، لەکاتێکدا رۆژنامە نێودەوڵەتییەکان بەو پێیەی  ئیستانبۆڵ لەژێر فشاری داگیرکەراندا بوو، ھەواڵەکانیشیان بۆ بەرژەوەندی داگیرکەران بوو، بەڵام ئاژانسی ئانادۆڵو ببووە ھۆی گەیاندنی دەنگی شۆڕشگێڕانی نیشتمانیی تورکیا بۆ جیھان، تاوەکو رای گشتیی لەسەر ئاستی جیهان بزانێت کە تورکیا مافێکی شەرعی ھەیە لە دژی داگیرکەری دەرەکی و، رەوانەوەی ئەو دەنگانەی کە بابەتی سەربەخۆیان لا پەسەند نەبوو.

لە یەکی ئاداری ١٩٢٥ کۆمپانیای پشکداری تورکی لە ژێر ناوی کۆمپانیای ئاژانسی ئانادۆڵو دروستبوو، مستەفا کەمال ئاتاتورک کۆمەڵێک لە ھاوڕێکانی راسپارد بۆ پێشخستنی ئاژانسەکە بە گوێرەی پێوەرە نوێیەکانی کارپێکراو لە وڵاتی ئەورووپای رۆژئاوا، ئەوکات ئاژانسەکە بە شێوازێکی سەربەخۆ و سیستمێکی  جیاواز کاری کرد کە ئەو سیستمە ئەوکات لە وڵاتانی ئەورووپاشدا نەبوو.


ھەروەھا ئاژانسی ئانادۆڵو توانی یارمەتی پەرلەمانی تورکیا بدات و لە یەکەمین ھەڵبژاردنی  پەرلەماندا، گەواهیدەری ھەموو قۆناغەکانی شۆرشی نیشتمانیی و، جەنگی ئازادکردن و چاکسازی کۆمار بوو.