چۆروم
دكتۆر یوكسەل یوجەل لە نەخۆشخانەی عۆسمانجیك لە قەڵای حەفت هەزار ساڵەی كاندیبەر تابەلایەكی بەرزكردەوە و پێشنیاری هاوسەرگیری ئاراستەی دكتۆرێكی دیكەی ئەو نەخۆشخانەیە بە ناوی دیدەم دەنیز كرد.
یوجەل كە ماوەیەكە لەگەڵ دیدەم یەكتریان بینیوە داوای لە دەنیزكرد كە بۆ پیاسە پێكەوە بچنە كەنارەكانی قزڵئەرماق و كاتێك كە ئەو دوو كەسە لەو شوێنەدا پیاسەیان دەكرد هاوڕێیەكانی یوجەل لەسەر قەڵاكەدا تابلۆیەکیان هەڵواسی كە لەسەری نووسرابوو "دیدەم دەبیتە هاوسەرم؟" .
دەنیز كە بە بینینی تابلۆكە تووشی سەرسۆڕمان بوو راستەوخۆ ئەو پێشنیارەی قەبووڵ كرد و گوتی: "ئەو پێشنیارە بۆ من سورپڕایز بوو و زۆر پێ خۆشحاڵ بووم و بەڕاستی چاوەڕوانم نەدەكرد".