كاتماندو
له‌و باره‌یه‌وه، لێپرسراوێكی پۆلیسی نیپاڵ به‌ناوی باب‌و كانژی گیری رایگه‌یاند: "ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه گه‌یشتووەته 7 هه‌زار و 40 كه‌س، 14 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون".
هاوكات لێپرسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نیپاڵ به‌ناوی سانتا شرێسا رایگه‌یاند: "له دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه هەتا ئیستا هیچ راپۆڕتێكی ته‌ندروستیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام له هه‌ندێ ناوچه‌دا نه‌خۆشی سكچوون بڵاوبووەته‌وه، به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵ كردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ش تیمی پزیشكیان ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه كردووه".