Emel Öz Gözellik
12 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
كاتماندو - AA
له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی نەفەرهەڵگری به‌نگلادیشی له كاتماندوی پایته‌ختی نیپال، ٣٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٣ی دیکەش برینداربوون.
كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی كاتماندو ئاشكرایانكرد فڕۆكه‌كه له جۆری Dash-8ی ماركه‌ی Bombardier و سەر بە هێڵی ئاسمانیی US-Banglaی به‌نگلادیشی بووه و ٦٧ سه‌رنشین و چوار كارمه‌ندی تیادابووه و له میانی نیشتنه‌وه‌یدا له فڕۆكه‌خانه‌ی تریبهوان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و ئاگری گرتووه.
هه‌روه‌ها باسیان له‌وه‌شكردووه فڕۆكه‌كه له دهككای پایته‌ختی بهنگلایشهوه فڕیوه و له ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌شیدا له كاتماندو، ٣٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٣ی دیكه‌ش برینداربوون و چاره‌نووسی ١٠ كه‌سیش تا ئێستا نه‌زانراوه.
هاوكات برینداره‌كان به ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ورووبه‌ر گوازراونه‌ته‌وه.
له ساڵی ٢٠١٢شدا فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به هێڵی ئاسمانیی سیتا ئێر له هه‌مان فڕۆكه‌خانه و دوای فڕینی به ماوه‌یه‌كی كه‌م كه‌وتبوویه خواره‌وه و له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌شدا، ١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو.