Tuğçenur Yılmaz
12 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
ئێسكیشههیر - AA
نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له توركیا كریستیان بێرگێر وه‌بیریهێنایه‌وه، په‌كه‌كه له لیستی تیرۆری یه‌كێتیی ئه‌ورووپادایه و گوتی، "ئه‌گه‌ر رێكخراوێك له لیستی تیرۆردابێت، كه‌واته هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌و رێكخراوه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندییان به تیرۆره‌وه هه‌یه. ئه‌مه ئاڵای ئه‌و رێكخراوه‌ش ده‌گرێته‌وه و نیشانه‌كانیشی ده‌گرێته‌وه".
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له خوانێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی ئه‌سكیشه‌هیر مه‌تین گوله‌ره‌وه رێكخرابوو، بێرگێر گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له‌قسه‌كانیدا ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به تێگه‌یشتنه‌وه ده‌ڕوانن له نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له‌باره‌ی تیرۆره‌وه و گوتی، "په‌كه‌كه له لیستی تیرۆری یه‌كێتیی ئه‌ورووپادایه".
بێرگێر جه‌ختیكرده‌وه كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نایه‌وێت له توانای توركیا له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا كه‌مبكاته‌وه و گوتی، "به‌ڕای من، ئه‌گه‌ر رێكخراوێك له لیستی تیرۆردابێت، كه‌واته هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌و رێكخراوه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندییان به تیرۆره‌وه هه‌یه. ئه‌مه ئاڵای ئه‌و رێكخراوه‌ش ده‌گرێته‌وه و نیشانه‌كانیشی ده‌گرێته‌وه".