Leyla Hemid
18 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2016
چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆمبێكی چێنراویان به ئۆتومبێلێكی سه‌ربازیدا له‌سه‌ر رێگای دیاربه‌كر- بینگۆل ته‌قانده‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئه‌نادۆڵو كه‌وتووه، ئۆتومبێلەکە کە سه‌ربازانی تیمی پاككرنه‌وه‌ی مینی هه‌ڵگرتبوو، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له نزیك گه‌ڕه‌كی مه‌ڕمه‌ڕ له‌سه‌ر رێگای دیاربه‌كر- بینگۆل، بۆمبێكی چێنراوی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی پێیدا ده‌ته‌قێته‌وه.
راگه‌یه‌نراوه تەقینەوەکە زیانی گیانیی لێكه‌وتووەته‌وه، بەڵام هێشتا زیانەکان روون نین.
ده‌ستبه‌جێ ژماره‌یه‌ك ئۆتومبێلی فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كران.