Zekeriya Güneş
21 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2017
سێرت - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌وه رایگه‌یاند، "ئیدی ناچارین ئه‌م كاره ته‌واو بكه‌ین و شاره‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتمان له تیرۆر پاكبكه‌ینه‌وه. باوه‌ڕ بكه‌ن توركیا ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات زیاتر له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا به‌هێزه و ده‌مه‌وێت بزانن كه له كۆتایی نزیكه".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو له فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی شارۆچكه‌ی ئه‌روحی سه‌ربه سێرت، به‌شداریی له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی 110 گوندپارێزی نوێ‌دا كرد.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، رایگه‌یاند کە باوه‌ڕی به‌وه‌یه كه گوندپارێزهكان شان به‌شانی جه‌ندرمه و سه‌ربازه‌كان خزمه‌تی گه‌وره ده‌كه‌ن.
سولەیمان سۆیڵو گوتی: "ئێوه و ئێمه نه‌وه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ین. چۆن پێویست بكات ئه‌م نیشتمانه ده‌پارێزین. ئه‌و هێز و باوه‌ڕه له‌ئێوه‌دا ده‌بینم. ئیدی ناچارین ئه‌م كاره ته‌واو بكه‌ین و شاره‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتمان له تیرۆر پاكبكه‌ینه‌وه. باوه‌ڕ بكه‌ن توركیا ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو كات زیاتر له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا به‌هێزه و ده‌مه‌وێت بزانن كه له كۆتایی نزیكه. رۆڵه‌كانمان هه‌نگاو هه‌نگاو شوێنپێی ئه‌و ناپاكانهیان هه‌ڵگرتووه. چووینەتە ناو هەموو لانەکانیانەوە، رێکخستنی ناو شارەکانیان بەتەواوەتی تێکشکێنراوە. چووینەتە هەموو ئەو شوێنانەی کە پێکهاتەی شاخی رێکخراوەکە بەشوێنی مەحاڵ بۆ چوونە ناوەوەمان ناویان دەبرد. نزیکەی هەموو سەرچاوە داراییەکانیان وشک کراون. چوونە ناو ریزەکانی رێکخراوەکەوە بۆ هێندەی ژمارەکانی پەنجەی دەست کەمیکردووە''.