Mohammed Baqi Hussein
03 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2016
له ئه‌نجامی پێكدادانێك له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌دا له شارۆچكه‌ی دارگێچیتی سه‌ربه پارێزگای ماردین، سێ سەرباز كه یه‌كێكیان پله‌ی ملازم ئه‌وه‌له، گیانیان له‌ده‌ستدا و 7 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ش كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان وه‌رگیراوه، له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا دژی ئه‌ندام و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له دارگێچیت، پێكدادانێكی قورس له‌نێوانیاندا روویداوه.
له پێكدادانهكهدا سێ سه‌رباز كه یه‌كێكیان پله‌ی ملازم ئه‌وه‌له گیانیان له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها له‌به‌رانبه‌ریشدا 7 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ش كوژران.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش درێژه‌ی هه‌یه.