ماردین
سوڵتان کۆسەن لە گوندی دەدەی شارۆچکەی دێرک دەژی دەستی ٢٧.٥ ەو پێی ٣٦.٥ ە بەو ھۆیەوە چووەتە ناو کتێبی رێکۆرتی گێنس و پێنج ساڵە کەس نەیتوانیوە جێگاکەی بگرێتەوە، کۆسەن بۆ رۆژنامەنووسان ئاشکرای کرد کە ژنەکەی مەروە کۆسەن خەڵکی سوریایە ٢ حەفتە پێش ئێستا بە ھۆی کۆچ دوایی خزمێکی بۆ سوریا چووە.
کۆسەن رایگەیاند: "بە ھۆی رووداوەکانی سوریا ھەندێ کێشەی ھەیە و لە دوێنێوە ژنەکەی ھاتووەتەوە بۆ تورکیا و لە ماڵەوە بە ئاسوودەیی ژیان بە سەر دەبەن."
کۆسەن جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ھەواڵانەی لە بارەی ژنەکەیەوە هەن راست نین و خەمم پێی خواردووە و ئەو ھەواڵانەی گوایە ژنەکەم منی جێھێشتووە و بۆ سوریا چووە و ھەروەھا لە گەڵ خۆی پارە و زێرەکانی بردووە و رای کردووە راست نییە."
ئەو پیاوە ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ژنەکەشی بەم ھەواڵانە خەمی خواردووە ھەمان ھەستی وەک ئەوەی نیشان داوە، ھەروەھا تاوەکو مردن لە گەڵ ژنەکەی دەبێ.
کۆسەن گوتیشی "وەکو دەیبینن ژنەکەم لە لامە، بە ھۆی شەڕی ناوەخۆی سوریا خزمێکی گیانی لەدەس تدا ھەم وەکو ئەوەی سەرەخۆشی لێ بکا ھەم حەزی دەکرد خزمەکانی ببینێ. ھەموو خەڵکی سوریا ژیانێکی سەخت بە سەر دەبەن، لەوێ قەیرانی خواردن و خواردنەوە ھەیە، قەیرانی کارەبا و پەیوەندی ھەیە. ئێستاش ئەوە مانگی رەمەزان ھات خەڵکەکە چۆن رۆژوو دەگرێ ئەمانەی بۆم باس کرد زۆر خەمم خوارد، ژنەکەم بە تەواوی نەیتوانی باس بکا لەبەر ئەوەی من عەرەبی نازانم بە تورکی قسە دەکەم، بە زەحەتێکی زۆرەوە لە یەک تێدەگەین بەڵام بە زمانی دڵ بە تەواوی لە یەک تێدەگەین."
کۆسەن ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پێنج ساڵە وەکو درێژترین پیاو لە جیھان سەردانی زۆربەی وڵاتانی جیھانی کردووە، باری ژیان لە گوند لەبەر ئەوەی ژیان سەختە لێرە دوو سێ بەقەد خەڵکی دیکە ژیانیان سەختە.
گوتیشی "لە گوندەکە ھیچ چالاکیەکی کۆمەڵایەتی نییە و ھەروەھا ژنەکەی خەڵکی سوریا و زمان نازانێ ئارەزووی ئەوەی دەکا لە شار ژیانی بە سەر ببا."
ھەورەھا ئەوەش گوت "گەورەترین کێشەی ژنەکەم زمانە پێویستە فێری زمانی تورکی بێ و منیش فێری زمانی ئینگلیزی بم لەبەر ئەوەی کە دەچمە دەرەوەی وڵات ناتوانم شاری ماردین بناسێنم. بە ھۆی مانگی رەمەزانەوە داوەتێکی زۆر لە شارە جیاجیاکانی تورکیام پێگەیشتووە بۆ ئەوەی بەشداری لە چالاکی و فیستیڤاڵەکان بکەم."