ماردین
موساعەنتەر لە سەر گۆڕی خۆی لە شارەدێی ستلیلێ-ی سەر بە شارۆچکەی نسێبین، لە لایەن بەرپرسانی پارتی ئاشتی و دیموکراسیەوە یادی کراوە.
رەشات کایماز سەرۆکی شارەوانی ستلیلێ باسی رۆلی موسا ئەنتەری لەناو گەلی کوردا کرد و گوتی "حکومەتی تورکیا بەردەوام موسا ئەنتەری لەسەر جموجوڵ و چالاکیەکانی رووبەڕووی دادگەی دەکردەوە. ئاپێ موسا بۆ کوردان وەک دارچنار بوو و ئێستا خۆی لە بن سیبەری دارچنارێک بە خاک سپێردراوە".
ھەروەھا نوێنەری رۆژنامەی کوردی (ئازادیا وەلات) وەڵات ھەقی گوتی، موسا عەنتەر دامەزرێنەری رۆژنامەی (ئازادیا وەلات)، ئێمەش لەسەر رێبازی ئەو دەچین.