ماردین
نووسەر و كۆمەڵناسی تورك ئیسماعیل بەشیكچی لە زانكۆی ئارتوكڵوی ماردین بەشداری لە بەرنامەی وانەكانی كۆمەڵگا و شارستانییەت كرد و گوتەیەكی پێشكەش كرد.
بەشیكچی بەشێك لە گوتەكەیدا بۆ دانانی پەیوەندیی باش لە نێوان خەڵكانی سەردەمی پێشووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رەخساندنی ژینگە بۆ ئەو پێكهاتەیە تەرخان كرد و گوتی: "دروستبوونی پێكهاتەكانی كورد، ئێزدی، ئەمەرمن، سریانی، عەرەب ، تورك لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەكی زانستیانە زۆر گرنگە بە تایبەتیش لە رووی زانستی كۆمەڵایەتی."
ناوبراو گوتیشی: "لە سیستمی سیاسیی توركیادا، ئایدیۆلۆژیای رەسمی دەزگایەكی گرنگە، بەڵكو گرنگترین دەزگاشە. نكۆڵیكردن لە كورد و زمانی كوردی، واتەی دووبارەكردنی ئایدیۆلۆژیای رەسمی دەگەیەنێ. بۆیە پێویستە هەموو كات رەخنە لە ئایدیۆلۆژیای رەسمی بگیردرێ و دەبێ زانكۆ و میدیاكان بە شێوەیەكی چڕ لە چوارچێوەی زانست، سیاسەت و دیبلۆماسیادا، رەخنە لە ئایدیۆلۆژیای رەسمی بگرن. هەندێ راستییەكان لە بارەی كورد هەن كە پێویست دەكا لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێ."