هه‌ولێر
فراكسيونى یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان، پرۆژه بڕیارێكی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كورستان كردووه تا هه‌ڵه‌بحه بكرێته پایته‌ختی ئاشتی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو سیهام عومه‌ر سەبارەت بەو پرۆژەیە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئامانج له پێشكه‌شكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه، بۆ ئه‌وه‌یه بتوانین له ئاست ئه‌و کارەسات و قوربانییانەدا بین به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتوون. لامانوایە بەوە خزمه‌تێكی بچووك پێشکەش به‌و شاره دەكه‌ین. راسته ئێمه پرۆژه‌كه‌مان پێشكه‌شكردووه، به‌ڵام بیرمان له‌وه نه‌كردۆته‌وه بمانه‌وێ سۆزی خه‌ڵكی شاره‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی یەکگرتوو رابكێشین."
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ پرۆژه‌کە لە لایەن فراکسیۆنەکانی دیکە پاڵپشتی لێبكرێ.