ماردین
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆیی گەنجان و منداڵانی ماردین بە ئامادەبوونی کۆمەڵەی پەروەردەی ھونەری تراژیدی و بەڕێوەبەرایەتیی کەلتور و گەشتیاری ماردین و باڵیوزخانەی ھۆڵەندا و پەیمانگەی گوتە لە ئەنقەرە و بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندنی شانۆی حکومی و قایمقام و پارێزگاری ماردینی دەستی پێکرد.
نورھان ئوکتەم بەڕێوەبەری لێژنەی فیستیڤاڵ بۆ AA گوتی:" گەنجان و منداڵانی ماردین بە پێشبرکێی شانۆ و نمایشکردنی کاری دەستی وەک ئەکتەرەکانی بە ناوبانگی شانۆ خوشحاڵن".
ئوکتەم ھەروەھا گوتی"ئەو فیستیڤاڵە تا ھەشتی کانونی یەکەم بەردەوام دەبێ و ٤٦ کورتە شانۆ بە ناو و بابەتی جۆراوجۆر و شەش بەر ھەمی کارگەیی و سەرجەم ٥٤ چالاکی نمایش دەکرێن".
ھەروەھا گوتی "لە پارێزگای ماردین زیاتر لە ناوچەکانی ئومەرڵی، قزڵتەپە و میدیات و گوندی دارا پێشبڕکێکانی ئەو فیستیڤاڵەنمایش دەکرێن".
ئوکتەم گوتی "ئەوە کارێکی گرنگە کە لە ماردین و ناوچەکانی دەوروبەر و گوندەکان فیستیڤاڵ بەڕێوە دەچێ و ئەو منداڵانی ئەو گوندانەی دووردەستن ئێمە دەیانھێنین تا بەشداری فیستیڤاڵەکە بکەن و گروپی شانۆی دەوڵەتانی ھوڵەندا،ئەڵمانیا،جۆرجیا و فەرەنسا لەگەڵ گەنجان و منداڵانی ئەم ھەرێمە کۆ دەبنەوە و چالاکیی کاری دەستی و شانۆ بەڕێوە دەبەن".