Mohammed Baqi Hussein
09 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2015
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا نو‌عمان كورتوڵموش له‌میانه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی هه‌واڵیی ئانادۆڵودا له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا په‌یامنێری ئانادۆڵو له حه‌له‌ب، ساڵح مه‌حموود له‌یلا كه له په‌لامارێكی داعشدا گیانی له‌ده‌ست دابوو، هێشتا ته‌مه‌نی 27 ساڵ بووه.
كورتوڵموش هەروەها گوتی: "وه‌ك ئێوه‌ش ده‌زانن چاوه‌ڕێی منداڵ بوو. هاوڕێیه‌كی گه‌نجمان، زۆر خه‌مناكه. خوا لێی خۆشبێت. سه‌ره‌خۆشی ده‌كه‌م، هه‌م له كه‌سوكاری و هه‌م له ئاژانسی ئه‌نادۆڵو. بێگومان ئه‌و په‌لاماره ده‌ری ده‌خات وه‌حشیگه‌رییه‌كانی سووریا گه‌یشتۆته چ ئاستێك. سووریا له دۆخێكدایه له هیچ شوێنێكیدا ژیانی هیچ كه‌س بێ مه‌ترسی نییه".
- "چه‌ندین لایه‌ن هه‌وڵی له‌باربردنی قۆناغی چاره‌سه‌ریان دا"
كورتوڵموش باسی له‌وه كرد كه هەشتەمین سه‌ركۆماری توركیا تورگوت ئۆزال و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتر نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان هه‌وڵیان داوه به ئاشتییانه كێشه‌كان كۆتایی پێ بهێنن و كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌ڵام توركیا ئه‌و كاته ده‌رفه‌تی به‌وه نه‌داوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه قۆناغی چاره‌سه‌ریی پڕۆژه‌یه‌كی توركیایه و پڕۆژه‌یه‌كه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و فیتنه‌یه‌ی خراوه‌ته نێوان كورد و توركه‌وه كه ماوه‌ی سه‌دان هه‌زار ساڵه پێكه‌وه ده‌ژین.
كورتوڵموش لە کۆتاییدا گوتی: "هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵی تێكدانی ده‌ده‌ن، هه‌وڵی ئاژاوه‌گێڕی ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت له توركیا چه‌كه‌كان بدوێن و پێكدادان روو بدات. پێویسته هۆشیار بین. په‌كه‌كه ده‌زانێت كه ناتوانێت له توركیا ناوچه‌یه‌ك جیا بكاته‌وه و هه‌رێمێك بۆ خۆی دروست بكات. ئامانجی سه‌ره‌كی په‌كه‌كه و ئه‌و هێزانه‌ی په‌كه‌كه به‌كار دێنن، بڵاوكردنه‌وه‌ی ترسه له‌نێو خه‌ڵكدا، ئامانجیان به‌كارهێنانی سیاسه‌تی ترسه بۆ دروستكردنی جه‌مسه‌رگیری له نێو گه‌ل و ئه‌گه‌ر بتوانن ده‌ستپێكردنی شه‌ڕێكی نێوخۆ له نێوان تورك و كورد بهێننەئاراوە. زۆر به‌ڕوونی ده‌یڵێم، ئه‌م وڵاته نابێت به نیشتمان كاتێك كورد دوژمنی تورك بێت و تورك دوژمنی كورد بێت. سه‌ره‌كیترین بنه‌مای بوونی ئه‌م وڵاته به نیشتمان، یه‌كێتی و برایه‌تی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌ژی، وه‌ك چۆن سه‌دان هه‌زار ساڵه پێكه‌وه ژیاوین و تا رۆژی دواییش پێكه‌وه ده‌ژین".