Mohammed Baqi Hussein
21 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2016
سێ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له شارۆچكه‌ی نسێبینی سه‌ربه ماردین له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌وه رفێنران.
ره‌وف ماڵتاش كه یه‌كێكه له په‌یامنێرانی جه‌نگی راهێنراوی ئاژانسه‌كه، له‌گه‌ڵ په‌یامنێری فۆتۆگرافه‌ر ئۆنور چۆبان و كامێرهمان كه‌نعان یه‌شیلیورت هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر نێردراون بۆ شارۆچكه‌ی نسێبینی سه‌ربه ماردین.رۆژنامه‌نووسه‌كان كه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا رووماڵی پێشهاته‌كانی شارۆچكه‌كه‌یان كردووه، دوێنێ له‌كاتی وێنه‌گرتندا له گه‌ڕه‌كی یه‌نی شه‌هری شارۆچكه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌وه رفێنراون.
رۆژنامه‌نووسه‌كان به‌بیانووی رووماڵكردن به‌بێ مۆڵه‌تی په‌كه‌كه، ده‌ستبه‌سه‌ر كامێراكانیاندا گیراوه و له‌شوێنێكی نادیاردا ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
ئۆنور چۆبان له‌دایكبووی 1980ی مووشه و ده‌رچووی 2004ی به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی گازییه. له 2006 بۆ 2011 له رۆژنامه‌ی زه‌مان فۆتۆگرافه‌ر بووه. له‌ساڵی 2012ه‌وه له ئاژانسی ئانادۆڵو وه‌ك په‌یامنێری فۆتۆگرافه‌ر ده‌ستبه‌كاره.
كه‌نعان یه‌شیلیورت له‌دایكبووی 1983ی گوموشخانهیه و له‌ساڵی 2007ه‌وه له ئاژانسی ئانادۆڵو وه‌ك كامێرهمان كارده‌كات. ناوبراو خێزانداره و خاوه‌نی منداڵێكه.
ره‌وف ماڵتاش له‌دایكبووی 1985ی ماڵاتیایه و له‌ساڵی 2009وه له ئاژانسی ئانادۆڵو وه‌ك په‌یامنێر ده‌ستبه‌كاره.ماڵتاش ماوه‌ی شه‌ش مانگه هاوسه‌رگیریی ئه‌نجامداوه.