ماردین
بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە دژی دروستکردنی دیوار لەسەر سنووری تورکیا - سوریا، BDP و HDP لە شاری نسێبین خۆپیشاندانیان سازدا.
لەنزیکی شوێنی خۆپیشاندان، دەوامی دوو خوێندنگە راگیران، کاربەدەستانی ئیدارە لەنسێبین گوتیان بەمەبەستی پاراستنی گیانی قوتابی و مامۆستاکان، بڕیاریانداوە ئەمڕۆ دەرگای ئەو دوو خوێندنگەیە نەکەنەوە.
بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ھەردوو قوتابخانە، مامۆستا و قوتابیان ئاگادار کراونەوە کە نەچنە دەوام.