ئیسلام ئاباد
ھیندۆسەکانی شاری ئیسلامئابادی پایتەخت، لە پەرستگەی گرێسی دا مەراسیمی جەژنی دیڤالی - رووناکی یان بەڕێوەبرد کە ھەمووساڵێک لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم و سەرەتای تشرینی دووەم بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێ.
لەو مەراسیمەدا کە منداڵان بە جلی ئاڵ و واڵاوە بەشداریی دەکەن. ھاوکات مۆسیقای شادی ھێنەر لێدەدرێ و دواتر بە ڕیز لەبەردەم تابلۆی (باڵماکی) دەوەستن تا بە نیازی ھاتنەدی خۆزگەکانیان نزا بکەن.
ھەروەھا لە بەردەم تابلۆی بالماکیدا چەندین میوەی جیاواز دادەنرێ و بوغورد دادەگیرسێنن، بەشداران بە کۆمەڵ مەراسیمی نزاو پاڕانەوە بەجێ دەھێنن.
لەو مەراسیمە تایبەتەدا کە لەلایەن ئەنجومەنی ھیندۆسەکانی پاکستانەوە ڕێکدەخرێ، مۆمی تایبەت کە ناوی پڕکراوە لە خاک دادەگیرسێنرێ .