شەنگاھای
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی تشرینی دووەم، حکومەتی چین بۆ ئەنجامدانی چەند لێکۆڵینەوەیەکی زانستی ٢٥٦ پسپۆڕ و شارەزای لە لە شاری شەنگھایەوە بەرەو جەمسەری باشوور بەرێکرد.
بەرپرسانی چین رایانگەیاند: ئەو تیمە پسپۆڕە کە ئەمڕۆ بەرێکەوتوون، سیەمین تیمی پسپۆڕی چینییە کە تا ئێستە لە جەمسەری باشوور لێکۆڵینەوەیان کردووە. وا بڕیارە لە پاڵ لێکۆڵینەوەکاندا دەست بە ئامادەکاریی بۆ دامەزراندنی ناوەندی لێکۆڵینەوە لە جەمسەری باشوور بکرێ.
بڕیارە سەردانی ئەو تیمە ١٥٥ رۆژ بەردەوامبێ و مانگی نیسانی ساڵی داھاتوو دەگەڕێنەوە شەنگەھای.