دێترۆیت
پۆلیسی شاری دێترۆیت لەولایەتی میشیگان رایگەیاند: دوو کوڕی گەنج ھێرشیان کردووەتە سەر سەرتاشخانەیەک و لە ئاکامی دەستڕێژی کوێرانەی ئەوان، سەرتاشێک و نۆ گەنجی دیکە کە لەنێو سەرتاشخانەکەدا بوون بەرکەوتوون. لەدوای رووداوەکە ھێرشبەران ھەڵاتوون.
برینداران لەژێر چاودێریی پزیشکدان.
دوای ئەوەی پۆلیس دەستیکرد بە لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان، گەواھیدەران زانیارییان داوەتە پۆلیس گوایە رووداوەکە لەسەر قەرزی قومار بووە.
دوای ئەوەی ئەمریکا دەستی بە ھەڵمەتی قەڵاچۆکردنی چەککردووە، ئەوە سێیەمین ھێرشی چەکدارییە لەم حەفتەیەدا دەکرێتە سەر خەڵکانی مەدەنی. لەئاکامی ئەو ھێرشانەدا پێنج کەس گیانییان لەدەستداوەو چەندین کەسی دیکە بریندار بوون.