واشنتۆن
جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمریکا و نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ماڵی بایدن پێکەوە نانی بەیانییان خواردو لەگەڵیدا رەوشی سیاسی عێراقیان تاوتوێکرد.
راگەیەنراوە پرسی سەرەکی لەو دیدارەدا رەوشی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە بووە. بایدن جارێکی دیکە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپاتکردووەتەوەو گوتوویەتی: "لەگەڵ عێراق وەکی وڵاتێکی دۆست دەمێنینەوە، ھەروەھا ھاوکار دەبین بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە."