ئەنقەرە
سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێوڕەسمێكی فەرمی لە كۆشكی سەرۆكایەتی توركیا پێشوازی لە سەركۆماری عێراق فوئاد مەعسووم كرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دەرگای كۆشكی سەرۆكایەتیدا پێشوازی لە سەركۆماری عێراق فوئاد مەعسووم كرد. لە میانەی مەراسیمەكەدا سروودی نیشتمانی ھەر دوو وڵات خوێندرایەوە و دواتر سەركۆماری عێراق بە زمانی توركی سڵاوی لە فەوجی پاسەوانانی سەرۆكایەتی كۆمار كرد. پاشان ھەر دوو سەرکۆمار شاندی یاوەریان بە یەكتر ناساند.
لە رێوڕەسمی پێشوازیكردنەكەدا ھەر یەك لە وەزیری ناوخۆ سەباحەدین ئۆزتورك، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار عومەر چەلیك، سكرتێری گشتیی سەرۆكایەتی كۆمار فەخری كەسرگا، جێگری سكرتێری گشتی سەرۆكایەتی كۆمار ئیبراھیم كەڵن و پارێزگاری ئەنقەرە محەمەد كلچلار بەشدار بوون.
دوای كۆبوونەوە دوو قۆلییەكان و كۆبوونەوەی شاندەكان ھەر یەك لە سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەركۆماری عێراق فوئاد مەعسووم كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەش ساز دەكەن.