ریاز
سەركۆماری یەمەن عەبدڕەبە مەنسووڕ ھادی دوای كۆتایی ھاتنی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی حەزم ئاماژەی بە ھەلێكی گونجا بۆ سەركەوتنی وڵاتەكەی كرد.
ھادی لە ووتارێكدا رایگەیاند: "گەیشتنمان بە سەركەوتن ھەلێكی گونجاوە، لەماوەیەكی نزیكدا لەم قەیرانە دەردەچین و دەگەڕێنەوە بۆ سەنعا، بەیەكەوە لەگەڵ گەل یەمەن بونیات دەنێنەوە".
سەرۆكی یەمەن، سەبارەت بە رەوشی یەمەن و بڕیاری ٢٢١٦ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گوتی: "توندڕەوەكان ھیچ رێگە چارەیەكیان نییە جگە لەوەی گوێ لە داواكاریەكانی گەل بگرن بەرەو ئاراستەی ئاشتی گوزەر بكەن".
لە لایەكی دیكەوە گوتەبێژی ھێزەكانی ھاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی سعوودیە ئەحمەد عەسیری ئاماژەی كرد بە ئەنجامدانی دوو ھەزار و ٤١٥ ھێرش بۆ سەر حوسییەكان لە سەرەتای دەست پێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە تا كۆتایی هاتنی.
لە 21ی نیسانی 2015 فەرماندەیی وڵاتانی هاوپەیمانان بەرابەرایەتی سعوودیە كۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی حەزم و دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی گێڕانەوەی هیوا-یان لە یەمەن راگەیاند.