ریاز
بۆ شای کۆچکرووی سعوودییە نوێژی مەییەت لە مزگەوتێکی ریاز خوێندرا و زۆربەی سەرۆکەکانی وڵاتانی جیهان بەشدارییان تێدا کرد.
تەرمی شا عەبدوڵا بۆ نوێژی هەینی هێنرایە مزگەوتی ئیمام تورکی بن عەبدوڵا و تەرمی ناوبراویان نەخستە تابوت و لەسەر شانی شازادەکان برایە مزگەوت. دوای خوێندنی نوێژی عەسر، بەشداربووان بەجەماعەت نوێژی مەییەتیان کرد.
هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان وشێخی قەتەر تەمیم بن حەمەد ئالسانی، ئەمیری کوەیت شێخ سەباح، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات شێخ محەمەد بن زائید و سەرۆکوەزیری پاکستان نەواز شەریف و گەلێ سەرۆکی وڵاتان بەشدراییان لە نوێژی مەییەتی شا عەبدوڵا کرد و پاش خوێندنی نوێژ، تەرمی کۆچکردوو بۆ بەخاک سپاردن لەسەر شانی شازادەکان بۆ گۆڕستانی عود برا. لە مەرسیمەکەدا رەوشی تەناهی توند رەچاو کرا و لە تەلەفزیۆنەکانیشدا راستەوخۆ ئەم مەراسیمە بڵاو کرایەوە.