Mohammed Baqi Hussein
27 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2016
ریاز - AA
سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان، عه‌لی قه‌ره‌داغی بانگه‌وازی كرد کە رۆژی 30ی ئهیلوول به رۆژی "تووڕه‌یی" جیهان رابگه‌یه‌نرێت.
قه‌ره‌داغی له بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاندووه، به‌مه‌به‌ستی نیشاندانی كاردانه‌وه دژی هێرشه‌كانی رژێمی سووریا و رووسیا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی حه‌له‌ب، پێویسته رۆژی 30ی ئهیلوول به‌ڕۆژی "تووڕه‌یی"ی جیهان رابگه‌یه‌نرێت و هه‌موو وتارخوێنان له‌و رۆژه‌دا وتاره‌كانیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ حه‌له‌ب.
هه‌روه‌ها قه‌ره‌داغی بانگه‌وازی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی دووفاقه‌یی ببن و پشتیوانی گه‌لی سووریا بكه‌ن نه‌وەك رژێمی ئه‌سه‌د.
له‌دوای راگه‌یاندنی كۆتایی هاتنی ئاگربه‌سته‌كه له 19ی ئه‌م مانگەدا تا ئێستا، له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سەر پارێزگای حه‌له‌ب، 444 كه‌س كوژراون و هه‌زار و 585ی دیكه‌ش بریندار بوون.