ریاز
بەپێێ هەواڵێکی ئاژانسی رەسمی هەواڵی سعودیە ناسراو بە SPA، شا عەبدولڵا لە میانی وگتارێکیدا بۆ باڵیۆزانی وڵاتانی بیانی لە وڵآتەکەی، ئاماژەی بەوەکردووە کە "تیرۆرستان بە شەو و رۆژ خەلک دەکوژن و ئەگەر ئەو کردەوانە پشتگوێ بخرێن، لە ماوەی مانگێک یان دوو مانگدا ئەوروپا و ئەمریکاش دەگرێتەوە."
شا عەبدولڵا بۆ باڵیۆزەکان گوتویەتی: "دەبێ بەپەلە بەر بە تیرۆر و تیرۆریستان بگیرێ، ئەم پەیامانە بگەیەننەوە سەرۆکی وڵاتەکانتان چونکە پێویستە بەپەلە و بە هێزەوە هەموو رێوشوێنێک بگیرێتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم تیرۆرە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئاشکرایە تا ئێستا هیچ لەسەر ئەو پرسە قسەی نەکردووە، بەڵام بەهۆی گرنگی و هەستیاری بابەتەکەوە ئێستا هاتووەتە دەنگ.
شا عەبدولڵا گوتی: "لە مافی مرۆڤدا، بێدەنگی وڵاتان لە هەمبەر رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا کارێکی قبوڵکراو نییە، ئەمانە شتێک نازانن بە ناوی مرۆڤایەتییەوە، کاتێک سەری خەلک دەبڕن سەریان دەدەنە دەست منداڵان و بە کۆڵانەکاندا دەیگێڕن، ئەمە جگە لە مامەڵەیەکی بەدەر لە ئیسلام و توندوتیژی هیچ شتێکی دیکە نییە."
موفتی سعودیە شێخ عەبدولعەزیز ئەل شێخ رایگەیاندووە کە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) "پەیوەندییان بە ئیسلامەوە نییە."
پێشتر شا عەبدولڵا بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری "ناوەندی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر"ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی کردبوو.