میونیخ
دوێنێ شەوی یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی ھەشتی خولی چامپیۆنز لیگ بەڕێوەچوو. یارییەكان ھەمان كات بەڕێوەچوون و یانەكانی بەرشەلۆنە و بایەر میونیخ توانیان بۆ قۆناغی داھاتوو سەركەون.
یارییەكی نێوان بەرشەلۆنە و پاریسەن جێرمەن لە شاری بەرشەلۆنە بەڕێوەچوو. لە خولەكی 14ی یارییەكە دا ئەستێرەی بەرازیلی نەیمار گۆڵی یەكەمی بۆ بەرشەلۆنە تۆماركرد. دواتر لە خولەكی 34دا نەیمار دووبارا تۆڕی پاریسەن گێرمەنی ھەژاند، گێمی یەكەمی یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتایی پێھات. لە یاری یەكەمدا یانەی بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی بردبوەوە.
- بایەر میونیخ گۆڵ بارانی پۆرتۆی كرد
یانەی بایەر میونیخی ئەڵمانی دوێنێ شەو لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ھەشتی خولی چامپیۆنز لیگدا میوانداریێتی یانەی پۆرتۆی پرتوگالی كرد. میونیخ لە 90 خولەكی یارییەكەدا توانی شەش گۆڵ لە یانەی پۆرتۆ تۆمار بكات.
ھەر لە سەرەتایی یارییەكەدا قوتابیانی گواردیۆڵا فشاری زۆریان خستەسەر یانەی پۆرتۆ دواجار لە خولەكی 14دا تیگۆ بەلێدانی سەر گۆڵی یەكەمی بۆ بایەر تۆماركرد، بایەر بەم گۆڵە خێراتر بوو ھێرشەكانی بۆ سەر گۆڵی پۆڕتۆ چڕتر كردەوە. لە خولی 22ی یارییەكەدا بۆواتێنگ گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆماركرد. لە یارییەكە دا دیاربوو كە یاریزانانی گواردیۆڵا بۆ بردنەوە یاری دەكەن، لە خولەكی 27 ھێرشبەر و گۆڵكاری یانەی میونخ توانی گۆڵی سێیەم تۆمار بكات.
یاریزان تۆماس مۆڵەر لە خولەكی 36دا ئەنجامی یارییەكەی كردە چوار گۆڵ، بایەر لە ماوەی 25 خولەكدا توانی لە كۆی ژمارەی گۆڵەكاندا دوو گۆڵ پێشكەوێت. یاریزانانی یانەی بایەر میونیخ بەردەوام بوون لە دروستكردنی مەترسی لەسەر گۆڵی یانەی پۆڕتۆ. سەر ئەنجام لە خولەكی 40 لیواندۆسكی دووبارە توانی گۆڵی پۆڕتۆ بھەژێنێت. گێمی یەكەمی یارییەكە بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر كۆتایی پێھات.
لە گێمی دووەمی یارییەكەدا بایەر بەپێچەوانەی گیمی یەكەم ئەمجارە ھەوڵیان دەدا یارییەكە خاو بكەنەوە بۆیەش مەترسیان لەسەر گۆڵی یانەی بەرامبەر دروست نەكرد. یانەی پۆڕتۆ چەند جارێك توانیان ببنە مەترسی بۆ سەر یانە ئەڵمانیەكە. لە خولەكی 73دا جاكسۆن مارتینێز توانی تاكە گۆڵی یانەی ۆپڕتۆ تۆمار بكات.
یاریزان شابی ئەڵۆنزۆ لە خولەكی 88دا بە لێدانێكی راستەخۆ گۆڵی شەشەم و كۆتایی بۆ یانەكەی تۆماركرد. بەم ئەنجامەش بایەر میونخ توانی بە ئەنجامی 7 گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ بباتەوە و بۆ قۆناغی چواری خولەكە سەركەوێ.