واشنتۆن
سەرۆکی کوبا رائول کاسترۆ و سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما لە لوتکەی وڵاتانی هەردوو کیشوەری ئەمەریکا کە لە پەناما بەرێوەدەچێت، ساز کرد.
کاسترۆ و ئۆباما لە ژوورێکی بچووکی کۆنگرەکە بەیەکەوە کۆبوونەوە و لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان ئۆباما دیدارەکەی بە مێژوویی وەسفکرد.
ئۆباما رایگەیاند کە لە نێوان کوبا و ئەمریکا رابردوویەکی تێکەڵ ھەیە، بەڵام دوای ٥٠ ساڵ بەھۆی ئەو سیاسەتەی بەکار نەھاتووە سەردەمێکی نوێ لە نێوان وڵاتەکەیان دەست پێدەکات، ئێستا دەتوانین بۆ رێگایەکی نوێ بکەوینە رێ.
ئۆباما گوتی: "زۆرێک لە خەڵکی ئەمریکا و کوبا خوازیارن سیاسەتی واشنتۆن بەرامبەر بەر هاڤانا بگۆڕدرێت، بەدڵنیاییەوە لەنێوان کوبا و ئەمریکا بیرورای جیاواز ھەیە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ناڕەزایی لەبارەی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە کوبا، ھەروەھا کوباش ناڕەزایی و نیگەرانی بەرامبەر بە سیاسەتی ئەمریکا دەبێت، بوار بۆ کردنەوەی لاپەرەیەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکانمان ھەیە".
"ھەموو شتێک کراوەیە بۆ گفتوگۆکردن بەڵام پێویستە ئارام بگرین"
لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا رائول کاسترۆ پشتیوانی بۆ گوتەکانی باراک ئۆباما دەربڕی و گوتی: "دەکرێت جیاوازی بیرمان ھەبێت و لە چوارچێوەی رێز ئەمەش بەھەمەلایەنانە تاوتوێ لەسەر دەکرێت، ئەمڕۆ پرسێک لەسەری رێکنەکەوین ئەگەری ئەوە ھەیە کە سبەی رێکبکەوین، بەڵام دەبێت ئەندامانی کۆنگرە کگوێڕایەڵی سەرۆکەکانیان بن".
گفتوگۆی نێوان کاسترۆ و ئۆباما سەرەتا باس کردن بوو لە کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ھاڤانا و کوبا لە واشنتۆن.