Muhammet Ali Kemal
02 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2015
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا فه‌ریدون سینیرلیئۆغڵو له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریکییه‌که‌ی جۆن کیری کۆبوویه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌کانه‌وه ده‌ستکه‌وتوون، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له رووداوه‌کان و دوایین به‌ره‌وپێشچوونه‌کانی سووریا کراوه له‌نێویشیاندا ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی رووسیا. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و رێکه‌وتنانه کرایه‌وه که‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان و له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌نجام دراوه.
هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بیروڕا سه‌باره‌ت به دوایین به‌ره‌وپێشچوونه‌کان له‌باره‌ی دانوستانه‌کانی قوبرسه‌وه ئاڵوگۆڕ کرا.
له‌سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌دا و کاتێک کارمه‌ندانی ده‌زگاکانی راگه‌یاندن وێنه‌یان ده‌گرت، له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێکدا کیری رایگه‌یاند به‌رپرسانی سه‌ربازی رووسیا و ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له‌سووریا کۆبوونه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ئه‌و کۆبوونه‌وانه درێژه‌یان ده‌بێت.
کیری گوتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت رووسیا ته‌نها داعش له‌سووریا بکاته ئامانج. ئه‌مه‌مان به‌ڕوونی پێگوتوون".