Muhammet Ali Kemal
02 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2015
له ئۆپه‌راسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی شاری قندوز که چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی پێ‌کرد 150 چه‌کداری تاڵیبان کوژران.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی قندوز ژه‌نه‌راڵ موحه‌مه‌د قاسم جهنگهڵباغ لهروونکردنهوهیهکیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ته‌واوی شاره‌که له‌ئێستادا له‌ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی ته‌ناهی دایه.
جهنگهڵباغ باسی له‌وه‌کرد له‌ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانی و زه‌مینییه‌کاندا 150 چه‌کداری تاڵیبان کوژراون و 10 چه‌کداری دیکه ده‌ستگیرکراون که دووانیان به‌ره‌گه‌ز پاکستانین. ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد ژماره‌ی قوربانییه سڤیله‌کان تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیش درێژه‌یان هه‌یه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان رایگه‌یاند له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی قندوزدا 150 چه‌کداری تاڵیبان کوژراون و 90ی دیکه‌ش بریندار بوون.