بیشکێک
لە وڵاتی قرقیزستان پێشبرکێی دیاری کردنی شا جوانی ٢٠١٥ بەڕێوە چوو.
لە پێشبرکێکەدا جوانترین کچ دیاری کراو هاوکات ئەو کچانەشی بەشداری پێشبرکێ جۆراو جۆرەکانی جیهان دەکەن دیاری کران.
لە پێشبرکێکەدا کە ٨٠ کاندید بەشداربوون٤٠ یان بۆ کۆتایی مانەوە و بە جلوبەرگی کولتووری خۆیانەوە چوونە سەر تەختەی شانۆ و دواتر ئەو کاندیدانەی تەمەنیان لە ١٧ بۆ ٢٧ ساڵە لەسەر تەختەی شانۆکە نمایشی خۆیان کرد.
لە پێشبرکێکەدا کچێکی ١٩ ساڵ بەناوی دیانا ئۆمورالیەڤا تەمەن ١٩ ساڵ یەکەم بوو، روسلانا هامزینای ١٩ ساڵ دووهەم، بارچین کازاکبایەڤای ٢٢ ساڵ بە سێهەم کەس هەڵبژێردرا. بڕیارە ئۆمورالیەڤا وەک نوێنەری قرقیزستان لە پێشبرکێی چیندا بەشدار بێت کە ١٥-٣٠ ئایار لە چین بەڕێوە دەچێت.
ئۆمورالیەڤا کە خوێندکاری بەشی پزیشکییە، لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا ئەو زۆر دڵخۆشە، چونکە وەک جوانترین کچی وڵاتەکەی هەڵبژدراوە. ئۆمورالیەڤا ئاماژەی بەوەشذا کە بەشداربووانی پێشبرکێکە زۆر خوان بوون و چاوەڕێی نەکردووە ئەنجامێکی وا بەدەست بێنێت.