واشنتۆن
سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما لەبارەی ڕێککەوتن لەگەل ئێران لەسەر پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دوا.
ئۆباما لەمیانی لێدوانێکی بۆ ئێن پی ئار نیوس، باسی لە مەرجی ئیسرائیل کرد لەمەر رێکەوتن لەسەر پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران کە ئەویش داننانی ئێرانە بە ئیسرائیلدا و رایگەیاند کە ئەوان لە هەوڵی رێگری کردنن لە ئێران تاکو نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و لەو بارەیەوە گوتی: "لەکاتێکدا کە رێککەوتنێک هاتە ئاراوە بۆ رێگری کردن لە بوونە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، راستەوخۆ مەرج دانانە بۆ ئێران تاکو ئیسرائیل بناسێت، ئەمە هاوتای ئەوەیە کە بڵێین هەتا سرووشتی رژێمی ئێران، سەرتاپا نەگۆڕێت، ئێمە هیچ رێککەوتنێک ئیمزا ناکەین کە ئەمەش هەڵەیە، چونکە ئێمە ناتوانین پشت ببەستین بە گۆڕین یان نەگۆڕینی پێکهاتەی رژێمەکە. هۆکاری سەرەکی ئێمە بۆ رێگری کردن لە ئێران تاکو نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی هەر ئەوەیە".
وەزیری بەرگری ئیسرائیلی مۆشە یالۆن رێککەوتنەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی گرووپی ٥+١ ی بە هەڵەیەکی مێژوویی لەقەڵەم دا.
یاڵۆن ئاماژەی بەوەدابوو کە رێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران، ئاستەنگییەکانی بەردەن ئێران هەڵدەگرێت و بەهۆیەوە سەرچاوەی ماددی پاڵپشتی تیرۆر زیاد دەکات.