ئەنقەرە
كیری لە میانی دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی PBSی ئەمریكی گوتی: "ئێران هاوكاری و پشتگیری لە چەكدارانی حوسی لە یەمەن دەكات و ئەمە روون و
ئاشكرایەوبۆیەئەمریكایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پشتگیری لەو وڵاتانە دەكات كە لە لایەن ئێرانەوە هەڕەشەیان لێوە دەكرێت".
كیری گوتی: "زۆر روونە كە كەرستەی جیاجیا لە ئێرانەوە رەوانەی یەمەن دەكرێت و حەفتانە لە ئێرانەوە بۆ یەمەن زیاتر لە یەك گەشتی ئاسمانی ئەنجام دەدرێت و ئەمریكایش لە بەرامبەر هەوڵەكانی ئێران بۆ نانەوەی نائارامی لە ناوچەكە بێدەنگ نابێت".
كیری لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی كرد و گوتی: "رێككەوتنمان لەگەڵ ئێران لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە بەو مانایە نییە كە ئێمە دژایەتی هەڵسووكەوتەكانی ئێران لە ناوچەكەدا كە یاساکانی نێودەوڵەتی پێشێل دەكات ناكەین".
دوای داواكاری سەركۆماری یەمەن عەبدڕەبو مەنسووڕ هادی بۆ دەستوەردانی بەپەلەی سەربازی لە یەمەن لە بەرامبەر چەكدارانی حوسی، هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی سعوودیە رۆژی 26ی ئادار دەستیان بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لە دژی حوسییەكان كرد.