سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شاندێكی باڵای حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان كرد.
له فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی و جێگری سه‌رۆكوه‌زیر قوباد تاڵه‌بانی پێشوازی لێ كرا.
وه‌زیری ناوخۆ كه‌ریم سنجاری و وه‌زیری پێشمه‌رگه مسته‌فا سه‌ید قادر و راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم مه‌سرور بارزانیش ئاماده‌ی بوون.
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، یه‌كه‌م جاره حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كات.
شاندی حكوومه‌تی عێراق، پێكهاتبوون له ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی و وه‌زیری به‌رگری خالید عوبێدی و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، فالح فه‌یاز و وه‌زیری ناوخۆ محه‌مه‌د سالم خه‌بان كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی شانده‌كه‌ی ده‌كرد.
له چوارچێوه‌ی پرۆتۆكۆڵ و به‌رچاوكه‌وتنی به‌رپرسانی هه‌رێم و حكوومه‌تی ناوه‌ند هه‌ردوولا زیاتر كه‌سانی ئه‌منی و سه‌ربازی ده‌بینران، هه‌ر وه‌ك له شاندی حكوومه‌تی عێراقیش به‌دیار كه‌وت هیچ به‌رپرسێكی ئابووری و بارزگانی و نه‌وت نه‌هاتبوون، به‌تایبه‌تی وه‌زیری دارایی هۆشیار زێباری و وه‌زیری نه‌وت عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ شاندی به‌غدا نه‌هاتبوونه هه‌ولێر.
به‌هه‌مان شێوه ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رچاو ده‌كه‌وتن و ده‌هاتنه هۆڵی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی، ئه‌وانیش زیاتر كه‌سانی سه‌ربازیی ئه‌منی بوون، نه‌ك به‌رپرسانی ئابووری و نه‌وت و وه‌به‌رهێنان.
له هۆڵی پێشوازی له فڕۆكه‌خانه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه مسته‌فا سه‌ید قادر له‌لای چه‌پی سه‌رۆكی هه‌رێم دانیشتبوو وه‌زیری به‌رگریش له‌لای راستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بوو.
وه‌ك له گوتاری هه‌ردوولا ده‌رده‌كه‌وت، لهوسهردانهی شاندی حكوومه‌تی عێراق، بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی بهكۆنتڕۆڵكردنهوهی شاری مووسڵ هه‌بوو پرسی نه‌وت و خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كێشه‌ی ماده‌ی 140 كه ساڵانێكه به‌غدا و هه‌ولێر لێدوانی توند به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌ده‌ن، له به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیراندا كه‌مترین قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه.
چونكه لێدوانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بابه‌تی سه‌ره‌كی له‌باره‌ی داعش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر بوو به‌تایبه‌تی داعش كه بۆ ساڵێكه دووه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عێراقی له‌ژێر ده‌ست دایه كه مووسڵه و هه‌رێمی كوردستانیش له شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه دایه.
هه‌ر زوو سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێش ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانان، بپرسن له‌باره‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ و به‌شداری كورد له‌و شه‌ڕه، عه‌بادی رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم باسمان له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ كردوه".
له‌سه‌ره‌تای كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، گه‌یشتینه ئه‌نجامێكی باش له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و پرسی تیرۆر كه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان".
هه‌ر له‌و پرێس كۆنفرانسه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌شی زۆری قسه‌كانی جه‌ختكردنه‌وه بوو له‌سه‌ر شه‌ڕی تیرۆر و پلان و به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی عێراق، بۆ كۆنتڕۆكردنهوهی مووسڵ.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، گوتی "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم، باسمان له ره‌وشی سیاسی و ئاسایشی عێراق كردووه، به‌تایبه‌تی پرسی تیرۆر و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ".
سه‌باره‌ت به به‌شداری كورد له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ رۆژنامه‌وانان به‌شداری كوردی ره‌ت نهكردەوه.
مه‌سعود بارزانی گوتی: "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران، باسمان له‌و بابه‌ته‌ش كردووه، بڕیارمان داوه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێك بهێنین، له نێوان هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌ی پسپۆڕانی سه‌ربازی بابه‌ته‌كه دیراسه بكه‌ن، دواتر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین".