ئدلب
له‌هێرشێكی هێزه‌كانی رژێمدا له دەوروبەری شاری ئدلبی سووریا 20 كه‌س كوژران و 68ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه وه‌رگیراوه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای سووریا هێرشیان كردووەته سه‌ر شارۆچكه‌ی كه‌فر تهحاریحی ئدلب و 13 كه‌س كوژران كه منداڵیشیان له‌نێو دایه، هه‌روه‌ها 33 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
محه‌مه‌د حه‌سونه، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نێوخۆیی شارۆچكه‌ی سهلكینی باكووری ئدلب، له لێدوانێكیدا به ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "له ئه‌نجامی بۆردومانی ناوچه‌یه‌كی شارۆچكه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمه‌وه 7 كه‌س كوژراون و 35ی دیكه‌ش بریندار بوون".
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرا كه‌وا زیانێكی زۆری ماددی به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتووه.
سوپای فه‌تح كه له هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی وه‌ك ئه‌حرارو شام، به‌ره‌ی نوسره، سه‌ربازانی ئه‌قسا، سوپای سوننه، فه‌یله‌قی شام و لیوای گه‌ل پیكهاتووه، له 28ی ئاداری ئه‌مساڵدا كۆنتڕۆڵی ته‌واوی شاری ئدلبی كرد.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كۆنتڕۆڵی شاری ئدلبیان كرد هێزه‌كانی رژێم هێرشه ئاسمانییه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و شاره زیاد كرد.