Muhammet Ali Kemal
02 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2015
به‌رنامه‌که له‌چوارچێوه‌ی 52 لاپه‌ڕه‌دا و له‌ژێر ناوی "مرۆڤایه‌تی مه‌زن ئاشتی مه‌زن" بڵاوکراوه‌ته‌وه و به‌ڵێنی که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رکۆماری بۆ ئاستی سیمبولی و هه‌ڵگرتنی هه‌ریه‌ک له به‌ربه‌ستی له‌سه‌دا 10ی هه‌ڵبژاردن و پارێزبه‌ندی دیپلۆماسی هه‌ریه‌ک له دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و په‌رله‌مانتاران له‌خۆ ده‌گرێت.
له‌به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ده‌په‌دا هاتووه :"له‌کاتێکدا به‌ره‌و 1ی تشرینی دووه‌م ده‌چین هه‌موومان هێنده‌ی ئه‌و نانه‌ی ده‌یخۆین، ئه‌و ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یخۆینه‌وه، ئه‌و هه‌وایه‌ی هه‌ڵیده‌مژین، پێویستمان به ئاشتی، دیموکراتی و دادپه‌روه‌ری هه‌یه".
له به‌رنامه‌که‌دا جه‌خت له بوونی ژنان به‌شێوه‌ی یه‌کسان له‌گه‌ڵ پیاواندا له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا کراوه‌ته‌وه و رۆژی 8ی ئازار که رۆژی جیهانی ژنانه پێویسته بکرێته پشووی فه‌رمی.
هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌که‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌کراوه "ئۆتۆنۆمی له‌ڕووی بنیاتنانی تورکیای سه‌ده‌ی 21 پێویستییه‌کی ژیانه" و ئاماژه به‌وه‌کراوه "ئۆتۆنۆمی و سه‌ربه‌خۆبوون و دیموکراسی مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردنه له‌شوێنه‌کان خۆیانه‌وه و ده‌گونجێت له‌چوارچێوه‌ی یه‌کێتی ده‌وڵه‌تی تورکیادا جێبه‌جێبکرێت".
هه‌ده‌په به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رکۆمار سنووردار بکرێت و بهێنرێته ئاستێکی سیمبولییه‌وه، له‌حاڵه‌تێکدا ئه‌گه‌ر ئه‌و پارتانه‌ش که سیستمی هاوسه‌رۆکایه‌تی جێبه‌جێ ده‌که‌ن چوونه نێو ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌وا سیستمی هاوسهرۆکوهزیران جێبه‌جێ بکرێت.
- "دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی نیشتمانی هه‌ڵده‌گیرێت"
له‌به‌رنامه‌که‌ی هه‌ده‌په‌دا باس له‌وه‌کراوه په‌روه‌رده به زمانی دایک که خزمه‌تگوزارییه‌کی گشتییه پێویسته وه‌ک مافێک بۆ هه‌مووان په‌سه‌ندبکرێت و "له‌پاڵ فێرکردنی زمانی فه‌رمیدا که زمانی تورکییه، په‌روه‌رده به زمانی دایک که خزمه‌تگوزارییه‌کی گشتییه بۆ هه‌مووان فه‌راهه‌م بکرێت".
هه‌ده‌په رایگه‌یاندووه که سیستمی پاراستنی گونده‌کان که وه‌ک یه‌ک "ئامێری جه‌نگی تایبه‌ت" درووستکراوه، هه‌ڵده‌گیرێت و ناهێڵرێت.
جه‌خت له‌وه‌شکراوه‌ته‌وه پارێزه‌رانی گونده‌کان له کایه جیاوازه‌کانی کارکردن‌دا به‌کارده‌هێنرێن و جگه له‌وه‌ش "کۆتایی به سیستمی ژیته‌م و کۆنتراگه‌ریلا ده‌هێنرێت".
- سیاسه‌تی ده‌ره‌وه
هه‌ده‌په ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه ههوڵدهدهات بۆ کۆتاییهێنان به‌شه‌ڕی ناوخۆی سووریا و هێنانه‌کایه‌ی چاره‌سه‌رێک که تێیدا گه‌لان به‌شێوه‌یه‌کی برایانه و پشتبه‌ستوو به دیموکراسی بژین و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه کاربکات له‌پێناو ناساندنی ئه‌و ئیراده‌ی به‌ڕێوه‌بردنه دیموکراتییانهیهی ''گه‌لی رۆژئاوا'' نیشانیان داوه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی سووریای دیموکراتی.
- "به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن و پارێزبه‌ندی دیپلۆماسی په‌رله‌مانتاران هه‌ڵده‌گیرێت"
له‌به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا له‌کاتێکدا جه‌خت له‌وه کراوه‌ته‌وه هه‌ده‌په ئهوهلهویهت به هێنانه‌ئارای ده‌ستوورێکی دیموکراتی ده‌دات هاتووە، هه‌ده‌په وه‌ک چۆن به‌شێوه‌یه‌کی روون دژایه‌تی خۆی بۆ سیستمی سه‌رۆکایه‌تی نیشانداوه به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی نێو ده‌ستوور په‌سه‌ند ناکات که بناغه‌کانی ئه‌و سیستمه داده‌مه‌زرێنن و رێگه به په‌ڕینه‌وه بۆ سیستمی سه‌رۆکایه‌تی نادات''.
هه‌ده‌په به‌ڵێنی هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردنی داوه و ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه که رێگه بۆ ئه‌وه خۆشده‌کات هه‌موو پارته‌کان به‌پێی رێژه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستیده‌هێنن نوێنه‌رایه‌تییان له په‌رله‌مان هه‌بێت.
له به‌رنامه‌که‌ی هه‌ده‌په‌دا ئاماژه به‌وه‌کراوه تا ئه‌و کاته‌ی کۆتای ره‌گه‌ز (ژنان) و نوێنه‌رایه‌تییان له پایه‌کانی نێودهسهڵاتدا فه‌راهه‌م ده‌کرێت جیاکاری ئه‌رێنی په‌یڕه‌و ده‌کرێت و رایگه‌یاندووه پارێزبه‌ندی دیپلۆماسی په‌رله‌مانتاران هه‌ڵده‌گیرێت و ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی گوزارشتکردن له بیروڕادا پارێزبه‌ندی کورسییه‌که (پایه‌که) ده‌هێڵرێته‌وه.
- "لێبوردن بۆ زیندانییانی سیاسی"
هه‌ده‌په له‌به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یدا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه ئه‌گه‌ر هاتوو توانی حکوومه‌ت پێکبهێنێت ئه‌وا لێبوردنی گشتی بۆ "زیندانییانی سیاسی" ده‌رده‌کات و "زیندانییانی نه‌خۆش"یش ئازاد ده‌کرێن، بۆ ئه‌وه‌ش که چاره‌سه‌ری پزیشکی وه‌ربگرن، راپۆرتی نه‌خۆشخانه حکوومییه‌کان له‌باره‌یانه‌وه په‌سه‌ند ده‌کرێت.
هه‌ده‌په روونی کردووه‌ته‌وه که گرتووخانه‌کانی تایبه‌ت به منداڵان داده‌خرێن و بۆ ئه‌و منداڵانه‌ش که بۆ ئه‌نجامدانی تاوان هاندراون ناوه‌ندی پشتیوانی و په‌روه‌رده ده‌کرێته‌وه.
له‌به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ده‌په‌دا به‌ڵێنی ئه‌وه دراوه که‌به‌مه‌به‌ستی "لێکۆڵینه‌وه و ئاشکراکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیی، ره‌شه‌کوژی و له‌سێداره‌دان، بێ سهرشوێنهکان و ئه‌و حاڵه‌ته هاوشێوانه‌ی له مێژوودا روویانداوه کاری پێویست ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی کۆمیسیۆنه‌کانی راستییه‌کان به زووترین کات دابمه‌زرێنرێن".