Zana Natık Kerem
04 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2026
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی کرد لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، ئانل بۆرا ئینان.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا جەختییان کردووەتەوە لە گرنگی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و تورکیا، بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا و لەوبارەیەوە ئاماژە بە سەردانی گرنگ و سەرکەوتووی مانگی ڕابردووی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم بۆ تورکیا و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرکۆمارتورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی ئەو وڵاتە درا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشھات و گۆڕانکاری و پەرەسەندبەکانی دۆخی گشتیی عێراق و پێویستیی پشتیوانیکردنی حکوومەتی نوێی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان ئاڵوگۆڕ کراوە.
ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگی پەرەپێدانی کەرتی وزە لە عێراق و بەردەوامبوونی ھەناردەکردنی نەوتی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیا و کارکردن بۆ پەرەپێدانی بەرھەمھێنانی نەوت و زیادکردنی داھاتی گشتی و باشترکردنی دۆخی دارایی عێراق کراوە.