Hemn Osman
01 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2015
سه‌باره‌ت به ئاسایشی سندووقه‌كانی ده‌نگدان، هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، بانگه‌وازێكی ئاڕاسته‌ی ئاك پارتی، جه‌هه‌په و مه‌هه‌په كرد و رایگه‌یاند: "پێش هێزه‌کانی ئه‌منی، پێویسته سیاسه‌تمه‌داران و كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ئه‌و ئاسایشه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. ئێمه ئاماده‌ی ئه‌و كاره‌ین. ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ پارته‌كانی دیكه‌دا كارێكی رێكخراو بكه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش بۆ هه‌ر سندووقێكی ده‌نگدان".
له چالاكی Facebook liveدا، كه له‌لایه‌ن تیمی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ده‌په‌وه ئاماده كراوه و نزیكه‌ی یه‌ك سەعاتی خایاند، ده‌میرتاش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا به‌درێژایی هه‌ڵبژاردن له كام شاردا كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری رێك ده‌خه‌ن؟ ده‌میرتاش وەڵامی دایەوە: "ماوه‌ی كه‌مپینه‌كه به به‌راورد به 7ی حوزه‌یران زۆر كه‌مه. پێش 7ی حوزه‌یران كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری زۆرمان ئه‌نجام دا، له دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردندا له پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م، ماندووكردنی خه‌ڵكی، به‌سه‌ربردنی كاته‌كانیان له مه‌یدانه‌كان و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا و خه‌رجكردنی پاره‌كانیان شتێك نییه زۆر پێویست بێت".
هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په ده‌میرتاش، باسی له‌وه كرد كه دۆخی سیاسی له توركیا، له 7ی حوزه‌یرانه‌وه هەتا ئێستا دۆخێكی پشێوی نییه، به‌ڵكو دۆخێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه و زیاتر گوتی: "رووی ئاك پاتی ئاشكرابوو، رووی شه‌ڕخواز، فشارهێنەر و ئینكار هه‌مووی یه‌كلا بووه‌وه. به ئاڕاسته‌یه‌ك كه كارمان ئاسان بوو. له‌و رووه‌شه‌وه كارمان ئاسان بووه بۆ ئه‌وه‌ی دیدی هه‌ده‌په له مه‌یدانه‌كاندا بۆ ده‌نگده‌ر بخه‌ینه‌ڕوو و تێی بگه‌یه‌نین. ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌كی زۆر كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان به پێویست نازانین. له هه‌مان كاتدا من و ته‌واوی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه كاندیدان له ئیستانبوڵ زۆر گرنگی به ئیستانبوڵ ده‌ده‌ین. زۆربه‌ی كاته‌كانم له ئیستانبوڵ به‌سه‌ر ده‌به‌م. هه‌روه‌ها له‌و شاره گه‌ورانه‌ی دیاریمان كردوون كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ین. من و هاوسه‌رۆكی گشتیمان به‌یه‌كه‌وه له ناوه‌ندی شاره‌كانی ئاگری، وان، دیاربه‌كر، بورسا، ئیزمیر، ئه‌نتاڵیا و ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ین. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر شێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر، كۆنفرانس و خوان سه‌ردانی ژماره‌یه‌كی زۆر له شاره‌كان ده‌كه‌ین. له‌گه‌ڵ كرێكاران، خانه‌نشینان، كهسایهتییهکانی ئه‌كادیمی و هونه‌رمه‌نداندا كۆده‌بینه‌وه. كۆبوونه‌وه‌ی زۆر به‌رفراوان ئه‌نجام ناده‌ین به‌ڵام پلانمان هه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه‌مان هه‌بێت".
ده‌میرتاش، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 1ی تشرینی دووەمدا ئامانجیانه %20ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنن و هەروەها گوتی: "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ربه‌ستی به‌رده‌م په‌رله‌مانه. پێویسته تێیپه‌ڕێنین. ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ین له‌و باوهوڕهدام بتوانین سه‌ربكه‌وین. پێویسته لانیكه‌م ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی 110-120 ئه‌ندام په‌رله‌مانمان هه‌بێت".
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، باسی له‌وه‌ش كرد كه پاش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 1ی تشرینی دووه‌م، ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه سه‌رله‌نوێ پێكهێنانی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی بێته ئاراوه و گوتی: "ره‌نگه هیچ پارتێك به ته‌نیا نه‌توانێت 276 كورسی به‌ده‌ست بهێنێت. وا ده‌بینرێت. له ئێستاوه زۆر ئاسان نییه. سیناریۆی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی دیاری بكه‌یت به‌ڵام ئه‌مجاره هاوپه‌یمانی دروست ده‌بێت. كۆشك ناتوانێت زۆر به‌ربه‌ستی له به‌رده‌مدا دروست بكات. بۆ ماوه‌یه‌ك توركیا به حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه ده‌برێت. ئه‌سته‌مه له ئێستاوه ئه‌و پارته ده‌ستنیشان بكه‌یت كه ده‌چێته هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه. به‌ڵام ئیمه ئاماده‌ی وه‌رگرتنی ئه‌رك ده‌بین. هه‌ڵوێستێكی سه‌ره‌تایی ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ ئاماده‌بوونمان له نێو حكوومه‌تدا. ئه‌مه‌ش سوودی ده‌بێت بۆ به‌ڕیوه‌بردنی توركیا به‌یه‌كه‌وه. نازانم كه ئایا پاش هه‌ڵبژاردن داودئۆغڵو ده‌مێنێته‌وه یان ده‌ڕوات به‌ڵام سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی یان هه‌ر كه‌سێك كه پاڵێوراو ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، پێویسته زیاتر چاونه‌ترس بێت. كه‌سێكی ئاك پارتی كه فه‌رمان له كۆشكه‌وه وه‌ربگرێت و له‌ژێر سایه‌ی كۆشكدا بێت، ناتوانێت به ئاسانی له توركیادا ببێته هاوبه‌شی كه‌س".