Mohammed Baqi Hussein
24 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2015
هاوسهرۆكی ههدهپه سهڵاحهدین دهمیرتاش بهشداری له مهراسیمی كردنهوهی كۆمهڵهی پیاوانی كاری كورددا كرد له مۆسكۆ.
بەرلەوەی دەمیرتاش سەردانەكەی بۆ رووسیا ئەنجامبدات، رایگەیاند بوو كە بەشداری لەو مەراسیمەدا دەكات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا سیرگێی لاڤرۆڤ كۆدەبێتەوە و نوێنەرایەتی پارتەكەشی لە مۆسكۆ دەكاتەوە.
دوای ئەوەی دەمیرتاش لەگەڵ لاڤرۆڤ كۆبووەوە، بەشداری لە مەراسیمی كردنەوەی كۆمەڵەی پیاوانی كاری كورددا كرد.
لەمیانی وەڵامدانەوەی پرسیاری رۆژنامەنووساندا لە مەراسیمەكە، دەمیرتاش نەكردنەوەی نوێنەرایەتی پارتەكەی بۆ رێگەنەدانی یاساكانی رووسیا بەكردنەوەی نوێنەرایەتی پارتەكان بەستەوە و گوتی: "لەبەرئەوە دەكرێت لەم رێگایەوە نووسینگەیەكی پەیوەندی هەبێت".
لەمیانی مەراسیمەكەدا دەمیرتاش بە چەند هوتافێك لەبەرژەوەندی عەبدوڵڵا ئۆجەلان پێشوازی لێكرا. ئەو هۆڵەی دەمیرتاش تێیدا وتاری پێشكەش كرد، پۆستەری ئۆجەلان و ئاڵا و نیشانەكانی یەپەگەی تێدا هەڵواسرا بوو.