Hemn Osman
24 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2015
له هێرشێكدا شارۆچكه‌ی دارگێچیتی سه‌ربه ماردین، دوو كه‌س كوژران و دوو کەسی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، له شارۆچكه‌ی دارگێچیت كه له 11ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه هاتوچۆ قه‌ده‌غه كراوه، له شه‌قامی كیلیسی گه‌ڕه‌كی سارای شارۆچكه‌كه ته‌قه له ماڵێك كراوه.
له‌و هێرشه‌دا، چوار كه‌سی هه‌مان خێزان بریندار بوون، پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه دوو کەسیان گیانیان له‌ده‌ست داوە. هەروەها بەپێی دوازانیارییەکان كوژرا و برینداره‌كان خزمی سه‌رۆكی لقی ئاك پارتی شارۆچكه‌كه بوون.
پاش رووداوه‌كه، هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین بۆ ده‌ستگیركردنی هێرشبه‌ران ده‌ستی پێ كردووە و لایەنی پەیوەندیدار خەریکی لێکۆڵینەوەن.