مۆسكۆ
پێش كۆبوونەوەكەیان شا عەبدوڵا و ڤلادمیر پۆتین لە كۆشكی كریملین كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشیان رێكخست و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانیان دایەوە.
شا عەبدوڵا جەختی لە گرنگی رۆڵی روسیا لە سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردەوە و رایگەیاند، وڵاتی روسیا و ئوردن هاوشانن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.
هەروەها شا عەبدوڵا راشیگەیاند: كە بە بێ بوونی روسیا هیچ پێشكەوتنێكی سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدی نایە.
هاوكات شای ئوردن روونیشیكردەوە، وڵاتەكەی و روسیا بەردەوام دەبن لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان.
لە لایەكی دیكەوە پۆتین رایگەیاند: لەساڵی رابردووەوە قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو لا زیادی كردووە.