Hemın Othman Mohammed
28 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2016
به‌مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له سه‌رتاسه‌ری سووریا، توركیا و رووسیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر پلانێكی پیشنیاری كرا‌و بۆ لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كانی سووریا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندی شاری حه‌له‌ب و گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی، توركیا و رووسیا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پلانێكی پێشنیاركراو بۆ لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كانی سووریا تا ئه‌و ئاگربه‌سته به‌ته‌واوی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوببێته‌وه.
ئامانجیش جێبه‌جێكردنی پلانهكهیه له ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی كه تیایاندا رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و گروپه پشتیوانەکانی لایه‌نگری رژێم له‌گه‌ل ئۆپۆزسیۆن شه‌ریانه.
ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كاته‌كانی نیوه‌ی ئه‌م شه‌و ئاگربه‌سته‌كه له‌نێوان لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان بكه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئاگربه‌سته‌كه.
ئه‌گه‌ر ئاگربه‌سته‌كه سه‌ركه‌وتووبێت، رژێم و ئۆپۆزسیۆن، به رابه‌رایه‌تی توركیا و رووسیا، له ئاستادا ده‌ست به دانوستانی سیاسیی ده‌كه‌ن.
هه‌ردوو وڵات گه‌ره‌نتی قۆناغه‌كه ده‌كه‌ن و له‌چوارچێوه‌ی قۆناغی راگوزەری سیاسیی‌دا كه له بریاری ژماره 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا پێشنیاركراوە، رۆڵیان دەبێت.