ئەنقەرە
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە ھێرشی چەکداران بۆ سەر بارەگای پارتی دیموکراتی گەلان پەیامێکی پیامێکی بڵاو کردەوە کە تێدا هاتووە: "ھیچ کاتێک ئەو جۆرە ھێرشانە بۆ سەر دیموکراسی و ئاشتی وڵاتەکەمان ناگەن بە ئامانج".
دوای ئەوەی رۆژی ١٨ی نیسان چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لە بارەگای ھەدەپە لە ئەنقەرە کرد سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ئیدانەی ئەو کارەی کرد و رایگەیاند: "کردەوەکەی رۆژی شەممەی رابردوو ئیدانە دەکەم، ھیچ کاتێک ئەو جۆرە ھێرشانە بۆ سەر دیموکراسی و ئاشتی وڵاتەکەمان ناگەن بە ئامانج، نەبوونی زیانی گیانی جێگای ئاسوودەیە بۆ گەلەکەمان".