ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له‌باره‌ی قوربانیانی ئه‌رمه‌نه‌كانی عوسمانی له سه‌رده‌می كۆتایی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، نووسراوێكی بڵاو كرده‌وه.
داودئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرده‌وه ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی سه‌دان ساڵ به برایه‌تی و ئاشتی گشت هاووڵاتییانی به ئه‌تنیك و باوه‌ڕە جیاوازه‌كانه‌وه به‌یه‌كه‌وه ژیاون و گوتی: "وه‌ك نه‌وه و سه‌رچاوه‌ی ئایینی و ئه‌تنیكی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ره‌وشی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له رووداوه‌كه تێده‌گه‌ین و یادی ئه‌رمه‌نه‌كانی عوسمانی ده‌كه‌ین و پرسه‌ی خۆمان بۆ نه‌وه‌كانیان راده‌گه‌یه‌نین. یاده‌وه‌رییه‌كانی ئه‌رمه‌نه‌كانی عوسمانی و پاراستنی میراتی كولتوورییان ئه‌ركی مێژوویی و مرۆیی توركیایه. به‌م بۆچوونه‌وه له 24ی نیسان له پاتریكخانهی ئه‌رمه‌نی رێوڕه‌سمێكی ئایینی ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌رمه‌نه‌كانی عوسمانیش وه‌ك گشت جیهان له توركیا یاد ده‌كرێته‌وه".
هاوكات په‌یامی سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ساڵی رابردوو له كاتی سهرۆكوهزیرانیدا بیرهێنایه‌وه كه گوتبووی 'ئه‌نجامدانی رێوڕه‌سمێكی هاوبه‌ش له نێوان توركیا و ئه‌رمه‌نستان له‌باره‌ی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كانی عوسمانی پڕواتا ده‌بێت' و به‌م پێیه‌ش گوتی: "سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ردوو نه‌ته‌وه له خۆشی و ناخۆشی هه‌مان چاره‌نووسیان هه‌بووه، وه‌ك نه‌وه‌ی دوو نه‌ته‌وه پێویسته به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتییه‌وه برینه‌كانی سه‌د ساڵه ساڕێژین و په‌یوه‌ندیی مرۆیی نێوانمان بنیات بنێینه‌وه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا هه‌روه‌ها گوتی: "توركیا له‌مباره‌یه‌وه بێ به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه ناكات و بۆ دۆستایه‌تی و ئاشتی ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بێت ده‌یكات. بانگه‌وازی بۆ لایه‌نه‌كانی سێیه‌م ده‌كه‌ین له جیاتی كولاندنه‌وه‌ی برینه‌كان به دادپه‌روه‌رانه و بۆ دواڕۆژێكی هاوبه‌ش هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن. دووباره به‌ڕێزه‌وه یادی قوربانیانی ئه‌رمه‌نه‌كانی عوسمانی ساڵی 1915 ده‌كه‌ینه‌وه و خه‌مباری خۆمان به منداڵان و نه‌وه‌كانیان راده‌گه‌یه‌نین".