ئه‌نقه‌ره
پرۆفیسۆر د. مه‌همه‌ت گۆرمه‌ز، سه‌رۆكی كاروباری ئاینی توركیا له میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی خه‌به‌ر توركدا، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئاینی كرا، هاوكات له‌سه‌ر چه‌ند پرسیارێك هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ رێكخراوی فه‌تحوڵلا گوله‌ن كرد و گوتی: "ئه‌و رێكخراوه تامه‌زرۆیی هێزی كردبووه پێشه‌نگی كاره‌كانی. ئه‌و هه‌وڵه چل ساڵه‌ییه به‌فیڕۆ چوو. ئه‌و كه‌سانه‌ی به فیدایی ئه‌و خۆشه‌ویستیه ده‌مانبینین، به یه‌كجار بوونه فیدای رق و كینه و دوژمنایه‌تی".
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێت: "ئه‌م رێكخراوه كه ماوه‌ی 40 ساڵ به پاره، زه‌كات، هه‌وڵ، هاوكاری، فرمێسك و ماندووبوونی ئه‌م گه‌له خۆی وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئیمانی، ئه‌خلاقی، خزمه‌ت به قورئان و په‌روه‌ده ناساند، بڕیاری دابوو خۆی بگۆڕێت بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی".