ئه‌نقه‌ره
جێگری سه‌رۆكی گشتیی و گوته‌بێژی ئاكپارتی به‌شیر ئاتاڵای گوتی: "قۆناغی چاره‌سه‌ریی به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاسایشی وڵات لاواز ناكات، ئه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌له ده‌قۆزنه‌وه هه‌ڵه ده‌كه‌ن. قۆناغی چاره‌سه‌ریی بۆ پته‌وكردنی ئاسایش هه‌یه."
ئاتاڵای له ناوەندی سه‌ره‌كی ئاكپارتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردن زانیاری‌دا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه قۆناغی كۆنگره‌ی شار و شارۆچكه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و تا ئێستا 232 كۆنگره ئه‌نجامدراوه و له ماوه‌یه‌كی كورتدا كۆنگره‌ی شارۆچكه‌كان ته‌واوده‌بێ و ده‌ست به كۆنگره‌ی شاره‌كان ده‌كرێت.
جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاكپارتی دووباره سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌وانه كرد كه لە كانه خهڵوزهكانی سۆما و كاره‌مان گیانیان له‌ده‌ستدابوو و رایگەیاند كه دوای ئه‌و كاره‌ساتانه چاكسازی یاسایی له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێت كە دوێنی سه‌رۆكوه‌زیرانی تورکیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو پاكێجێكی له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراكرد و گوتی: "له‌م رۆژانه پڕۆژه یاسایه‌ك بۆ په‌رله‌مانی توركیا ده‌نێردرێ و هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات پڕۆژه یاساكه په‌سه‌ند بكرێت. پڕۆژه‌كه به رەچاوكردنی ستاندارده‌كانی نێوده‌وڵه‌تیی ئاماده‌كراوه و به پڕۆژه یاسایه‌كی گرنگی داده‌نێین."
ئاتاڵای له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به خۆپیشاندانه‌كانی كۆبانێ کرد لە تورکیا كه تیایدا توندوتیژی هاته ئاراوه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه گومانیان له قۆناغی چاره‌سه‌ریی هه‌یه و گوتی: "پێویسته ئه‌مانه تێپه‌ڕێنین، 6-7ی تشرینی یه‌كه‌م زۆر گرنگبوو و ره‌فتاری حكومه‌ت له‌مباریه‌وه ئاشكرابوو. ئه‌م رووداوانه وا ده‌كا كه پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی به باشی بۆ پێشه‌وه نه‌چێ. له روونكردنه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ده‌په ده‌رده‌كه‌وێ كه له رووداوه‌كانی 6-7ی تشرینی یه‌كه‌م هه‌ڵه‌بوون. هه‌موو شتێك ئاشكرایه كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره كرا و زیان به خۆیان گه‌یشت."
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد كه له ته‌مووزی پێشوودا چاكسازی یاسایی له‌باره‌ی قۆناغی چاره‌سه‌ریی ئه‌نجامدرابوو و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه یاساكه له لایه‌كه‌وه ده‌ستووری قۆناغه‌كه‌یه و رایگه‌یاند، جه‌هه‌په‌ش پشتگیری له پڕۆژه یاساكه كردبوو و جێبه‌جێكردنی گشت ماده‌كانی یاساكه به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف ئه‌نجام ده‌درێ.