ئه‌نقه‌ره
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی پێشوازی له شاندی پاسه‌وانانی كاتی گونده‌كانی كرد و رایگه‌یاند كه مه‌زارگه‌ی سوله‌یمان شا ئه‌مانه‌تی مێژوویی ئێمه‌یه و به وریاییه‌وه هه‌تا ئێستا پارێزگاری لێ كراوه. پێشتریش به‌هۆی دروستكردنی به‌نداوه‌وه دوو جار شوێنه‌كه‌ی گۆڕاوه و ئۆپه‌راسیۆنی فورات شا سێیه‌م ئۆپه‌راسیۆنی گواستنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌كه بوو.
ئه‌ردۆغان گوتی: "كاتێك پلانه‌كان پووچه‌ڵ بوونه‌وه له نێوماندا هه‌ندێك لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆیان تۆمه‌تبار كرد ئه‌مه‌ش ئێمه‌ی خه‌مبار كرد. به‌تایبه‌تی پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن نیگه‌رانی دروست كردووه به‌وه‌ی له‌هه‌مان رێڕه‌وی رژێمی ئه‌سه‌د هه‌نگاو ده‌نێن. توركیا به‌هۆی كاری گوستنهوهی مه‌زارگه له هیچ مافێكی خۆش نابێت و فه‌رامۆشی ناكات. هه‌روه‌ها به هه‌مان شێوه‌یه له نێو سنووری سووریا خاكمان هه‌یه و شوێنی مه‌زارگه نوێیه‌كه له‌لایه‌ن سهربازهكانمانهوه پارێزگاری لێ ده‌كرێت".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وانه‌ی گوێ ناده‌نه ئه‌وه‌ی كه مه‌زارگه‌ی سلێمان شا له‌ساڵانی 1930 و 1975 به‌هۆی دروستكردنی به‌نداوه‌وه گوسترابۆوه، ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مجاره‌ی 2015 كه به‌هۆكارێكی گرنگه‌وه گواسترایه‌وه ره‌خنه‌ی ده‌گرن و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خه‌مبارییه‌وه و ئه‌وه‌ی بیرهێنایه‌وه كه مه‌زارگه‌كه دیسان له نێو خاكی توركیا له گوندی ئهشرهیه و 200 مه‌تر له سنووری توركیاوه دووره.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی: "توركیا پێشتریش چه‌ندین جار ئۆپه‌راسیۆنی له‌م جۆره‌ی ئه‌نجام داوه و زۆر به‌باشی ده‌زانن كه ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له گواستنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی سلێمان شا ده‌كه‌ن چۆن ره‌خنه‌یان له بارمته گرتنی كارمه‌ندانی کونسوڵخانه‌ی مووسڵ گرتبوو. به‌هۆیه‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌مه به‌باشی بیرتان بێته‌وه. كارمه‌ندانی کونسوڵخانه به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوو بێ ئه‌وه‌ی زیان به یه‌كێكیان بگات، رزگار كرابوون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سیسته‌می پاسه‌وانانی گونده‌كان له‌ساڵی 1985ه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت له‌دژی رێكخراوی تیرۆریستی گرنگێكی زۆری هه‌یه و ئاشكرای كرد كه پاسه‌وانانی گونده‌كان هاوكارییه‌كی زۆری هێزه‌كانی ئاسایش ده‌كات له ناوچه‌كه‌دا و گوتی: "له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هه‌تا ئێستا 620 پاسه‌وان شه‌هید كراوه. له 22 شاردا 45 هه‌زار و 880 پاسه‌وانی كاتی گونده‌كان ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا دەڵێت: "له رۆژی دووشه‌ممه‌ی، 9ی ئاداری 2015، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كۆده‌كه‌ینه‌وه. رووداوه‌كانی گرنگه‌كانی رۆژانی دوایی وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به فراوانی هه‌ڵده‌سه‌نگاندنی له‌باره‌یه‌وه ده‌كه‌ین".